کوردستانی
چوار لایهنى سیاسیی داواى دواخستنى ههڵبژاردن دهكهن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
چوار لایەنی سیاسی لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا خوازیاری دواخستنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەو ناوچانە بوون، کە بڕیارە ڕۆژی 11ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کوردستانی سووریا ڕایگەیاند "چوار لایەنی سیاسی لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا داوای دواخستنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەم ناوچەیەیان کردووە".
ههر یهكه له پارتی یەکێتی نیشتمانیی دیموکراتی سووریا، پارتی گۆڕانکاری و گەشەپێدانی دیموکراتی نیشتیمانی، پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سووریا و پارتی نیشتمانیی سووریا ئەو پارتانەن کە داوای دواخستنی هەڵبژاردنیان کردووە".
ههروهها "لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەیاننامەیەک سەبارەت بە داواکاری ئەو لایەنانە بڵاودەکاتەوە".
ع،ه