کوردستانی

مامۆستایان له‌ به‌غداوه‌ ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تى به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایان له‌ به‌غداوه‌ ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تى به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى له‌ مه‌یدانى ته‌حریرى به‌غدا ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تى له‌باره‌ى مووچه‌ و ته‌وتین به‌رزبكه‌نه‌وه‌.

سامان عه‌لى، ئه‌ندامى داكۆكى له‌مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ى كه‌ به‌رانبه‌ر به‌ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌كرێت له‌ لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم، مامۆستایان ناڕه‌زایه‌تى ده‌بنه‌ مه‌یدانى ته‌حریرى به‌غدا".

وتیشى "له‌وێ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسى به‌ ده‌نگى به‌رز داوا ده‌كه‌ین مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانى هه‌رێم ته‌وتین، به‌نیشتمانى بكرێت".

باسى له‌وه‌شكرد "حكومه‌تى هه‌رێم بێ باكه‌ به‌رانبه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و مامۆستایان و هه‌ر خه‌ریكى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیه‌تى، به‌غدا ئاماده‌یی هه‌موو شتێكى ده‌ربڕیووه‌، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها لیستى مووچه‌كه‌یان له‌سه‌ر ماوه‌ ئه‌وه‌ش ناكه‌ن".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان