کوردستانی

له‌ هه‌ولێر دوو كه‌سى كوشت و له‌ سلێمانى ده‌ستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ هه‌ولێر دوو كه‌سى كوشت و له‌ سلێمانى ده‌ستگیركرا

مه‌ودا میدیا-

لە لایەن بنكەی پۆلیسی ئاغجەلەرەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی قوشتەپەوە داواكراو بووە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌ "دوای ئەوەی لە لایەن دادگای لێكۆڵینەوەی قوشتەپەوە فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "دوای چاودێرێكردن توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئاغجەلەرەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە فەرمانی گرتنی هەبووە بە پێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی و تۆمەتبارە بە كوشتنی دووكەس".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "لە ئێستادا تۆمەتبار (ه ، ع ، م لەدایكبووی 1991 ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان