کوردستانی
ئهو كاره نهكرێت ئارد و بهشهخۆراك نادرێت بههاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بریكارەكانی ئارد و خۆراك ئاگادار دەكرێنەوە بهزووترین كات كارتی زیرەكی دهربكهن، بهپێچهوانهوه مانگی داهاتوو بەشەخۆراكیان بۆ داناگیرێت، قائیمقامیەتی بازیانیش دهڵێت "بریكار بەرپرسیار دەبێت لە دانەگرتنی بەشە خۆراكی هاوڵاتییان".
قائیمقامیەتی بازیان لە راگەیەندراوێكدا رایگهیاندووه "داوا لە سەرجەم بریكارەكانی ئارد و خۆراك دەكەین بەزووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دروستكراوی دانەوێڵەیی و بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی سلێمانی بكەن بەمەبەستی دروستكردنی كارتی زیرەك، چونكە مانگی داهاتوو هەر بریكارێكی خۆراك كارتی زیرەكی نەبێت بەشەخۆراكی بۆ داناگیرێت و بریكار بەرپرسیاردەبێت لە دانەگرتنی بەشە خۆراكی هاوڵاتییان".
ئهوهش هاتووه "هەر بریكارێك كۆچی دواییكردبێت، دەبێت وارسەكانی مامەڵەی گواستنەوەی بۆ بكەن بۆسەر خۆیان، هەروەها هەر بریكارێك نەتوانێت مامەڵەبكات دەبێت بریكارنامە بۆ كەسێكی دیكە بكاتەوە، بەڵام دەبێت بە زمانی عەرەبی بێت".
پ ح ع