کوردستانی
ئەدهەم بارزانی بێدەنگی دەشكێنێت و دۆخەكە دەشڵەقێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەدهەم بارزانی، ئامۆزای مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی پێشووی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای سلێمانیی پارتی، نامەیەكی كراوە ئاراستەی رای گشتی لە كوردستان و عیراق و نوێنەرایەتی تەواوی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان و عیراق دەكات.
لە نامەكەدا ئەدهەم بارزانی، دەڵێت"سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر رێگریلێكردنم بە فەرمانێك لە لایەن خودی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی بۆ گەڕانەوەم بۆ زێدی خۆم و ناو ماڵ و منداڵەكانم لە هەرێمی كوردستان".
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات"هۆكاری رێگریكردن لە گەڕانەوەم بۆ هەڵویستی من دەربارەی گیراوەكانی بادینان و لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ ناوخاكی هەرێم و بەرگری لە مافە رەوایە مێژوویەكانی خۆمان كە زەوت و پێشێل كراوە، دەگەڕێتەوە".
ئەدهەم بارزانی، لە نامەكەیدا روو دەكاتە نوێنەرایەتی وڵاتان و دەڵێت"من دادی خۆم دەخەمە بەردەم ئێوەی بەرێز، تا لە رێگەی خۆتانەوە لێكۆلێنەوە لەم بابەتە بكەن، چونكە وەك هاوڵاتیی ئەم وڵاتە بەنیازین رۆلی سیاسی خۆمان ببینین و پاش راوێژ لەگەل هەڤاڵان و هەواداران لە هەڵبژاردنی ئایندەی هەرێمی كوردستان رۆڵمان هەبێت".
ئەمەش دەقی نامەكەی ئەدهەم بارزانییە وەك خۆی:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
نامەیەكی كراوە بۆ:
- رای گشتی عێراق و كوردستان
- نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان
- قونسوڵیەت و سەفارەت و نوێنەرایەتی وڵاتان، لەهەرێمی كوردستان و عێراق
- دەزگایی باڵای قەزایی عێراق
بەڕێزان:
لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا، لە ٥-٦-٢٠٢٢، دوو ساڵ پێش ئێستا بەفەرمانێكی خودی سەرۆكی پارتی، بە پێچەوانەی یاسایەكانی كوردستان و دەستوری عێراق، لە رێگەی هێزەوە رێگەیان نەدا بگەڕێمەوە بۆ زێدی خۆم و ناو ماڵ و مناڵەكانم، ئەم بڕیارە نادەستوری و نادادپەروەرییە تا ئەمڕۆ بەردەوامە كە سبەینێ دەچێتە سێهەم ساڵەوە.
ئاشكرایە ئەم گوشارە بۆ وەدەرنانم لەزێدی خۆم پێچەوانەی دەستوری هەمیشەیی عیراق و زەوتكردنی مافی هاوڵاتیبوونە بەبێ بوونی هیچ پاساوێكی راگەیەنراوی دیاریكراو، خۆ گەر دەوترێت ئەم یاساشكێنییە هۆكاری ئەوە بوو كە چەند هەڵوێستێكی جیاوازم لە وان نیشانداوە، ئەوە وەك هەر هاوڵاتییەكی ئەم وڵاتە بە مافی خۆمی دەزانم كە جیاواز بیربكەمەوە كە ئەمە یاساشكێنی نییە، نەك بەم شێوەیەی ئێستا وەك ئاكاری تاكڕەوی مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیەكدا بكرێت بە بیانوی بیركردنەوەی جیاوازەوە.
هەڵویستی من دەربارەی گیراوەكانی بادینان و لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ ناوخاكی هەرێم و بەرگری لە مافە رەوایە مێژوویەكانی خۆمان كە زەوت و پێشێل و چەواشەكراون، بوو.
هاوكات ئەمانە هەڵوێستی هەزاران هاوڵاتی تری ئەم نیشتمانەیە، ناكرێت و ناگونجێت لەگەڵ یاسا بەركارەكانی ئێستای عیراق و هەرێمیش لایەنێكی سیاسی بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ بیروڕای جیاواز بكات و حەق بەخۆی بدات سەرتاپای خانەوادەیەك لێك دور بخاتەوە و دەربەردەر بكات.
بەرێزان:
من دادی خۆم دەخەمە بەردەم ئێوەی بەرێز، تا لە رێگەی خۆتانەوە لێكۆلێنەوە لەم بابەتە بكەن، چونكە وەك هاوڵاتیی ئەم وڵاتە بەنیازین رۆلی سیاسی خۆمان ببینین و پاش راوێژ لەگەل هەڤاڵان و هەواداران لە هەڵبژاردنی ئایندەی هەرێمی كوردستان رۆڵمان هەبێت و دەمەوێت لە ئێستاوە لەو پرسە ئاگادارتان بكەمەوە نەبا بەو بەهانە بێ بنەمایانەوە بیانەوێت ئەو مافەشم لێ زەوت بكەن، هەروەها بەدڵنیاییەوە لەبەرامبەر ئەم سوكایەتی و یاساشكێنییەی بەرامبەرم كراوە بێدەنگ نابم و روو دەكەمە دادگا و داوا لە سەرۆكی ئەنجومەنی قەزایی باڵا و دادگای فیدڕاڵی لە عیراق دەكەم بۆ وەرگرتنەوەیی مافە زەوتكراوەكانم و داوا لە هەموو ئێوەی بەرێز و هاوڵاتیانی كوردستان و لایەن و میدیاكاران و حزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و عێراق و دەرەوەیەكان و قەلەم بە دەستان دەكەم كە رێگربن و دەنگتان بەرز بكەنەوە بەرامبەر ئەم جۆرە حوكمڕانیە رەها و بێ چاودێرییە كە سبەینێ ئەم ئاگرە بەردەبێتە دامەنی هەر تاكەكی وڵاتەكەمان.
براتان
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
5/6/2024
ئ پ