کوردستانی
ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانى تر به پرۆژه‌ى نوێ یاده‌كه ده‌كرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شارەوانیی سلێمانی له یادى رۆژى ژینگه‌دا ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانى رابردوو یاده‌كه ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "55 دۆنم زەوی لەبواری سەوزکردندایە و 9 دۆنمی تریش بۆ سەوزکردن تەرخانكراوە، هه‌روه‌ها پێشنیاریش بۆ 514 دۆنمی تر كراوە".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "55 دۆنم زەوی لەبواری سەوزکردندایە و بەردەوام کاری تێدا دەکرێت، هەروەها 9 دۆنم زەوی بۆ سەوزکردن تەرخانكراوە، دیزاینی بۆ کراوە و لە ئامادەکردنی دەرخسته‌دایە".
راشیگه‌یاندووه "پێشنیاریشکراوە كە 514 دۆنم زەوی کە کاری لەسەرکراوە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەوز بکرێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئەمڕۆ 5ی حوزەیران رۆژی جیهانیی ژینگەیه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا شارەوانیی سلێمانی ده‌شڵێت "ساڵانە لەم رۆژەدا هەڵمەتی پاککردنەوە ئەنجام دەده‌ن، بەڵام ئەمساڵ بڕیاریانداوە جیاواز لە ساڵانی دیكە یادەکە بکرێتەوە کە خزمەتی زیاتر بە شاری سلێمانی بکرێت".
پ ح ع