کوردستانی
حکومەت و کۆمپانیاکانی گواستنەوە جەخت لە چارەسەری ریشەیی کێشەکان دهكهنهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وهفدی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرهەمهێنانی نەوت و گاز له كۆبوونهوهیهكدا جەختیان لە چارەسەری ریشەیی کێشەکان کردەوە.
ئهمڕۆ 5ى حوزهیرانى 2024، وهفدی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرهەمهێنانی نەوت و گاز کۆبوونەوە.
له راگهیهندراوێكدا هاتووه "نیازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری ریشەیی جەختی لێکرایەوە و خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکان خرایەڕوو، بە جۆرێک کە ئەم پرسە پێویستی بە رێگەچارەی هاوبەش و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەکە سەبارەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت".
روونیشكراوهتهوه "لە کۆبوونەوەکەدا هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکان بە پێویست زانرا لە پێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر بووژاندنەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستان و عیراق".
پ ح ع