کوردستانی
شهڕى براكان یهكێكیان بۆ یهكجارى لهناو دهبات"برینداریش ههیه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بههۆى كێشهى زهوی و زار له گوندێكى سنووری گەرمیان شەڕ لەنێوان شەش برا دروستبوو، بەو ھۆیەشهوە یەکێک له براكان کوژراو دووانی تریان بریندار بوون.
عەلی قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژهى بهوهكرد "لەسەر کێشەی زەوی و زار، لە گوندی گۆڕی ئەسپی سەر بە ناحیەی شێخ تەویل، شەش برا دەمەقاڵێ و گرژی لەنێوانیاندا دروستبووە".
وتیشى "دواتر بووهته تەقەکردن و لە ئەنجامدا یەکێک له براكان کوژراوە و دووانی تریشیان برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی دەربەندیخان کراون".
روونیشیكردهوه "بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تەقەکەرەکان دەرچووە، پۆلیسیش دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە، بەڵام تاوهكو ئێستا ھیچ یهكێك لە تەقەکەرەکان دەستگیر نەکراون".
پ ح ع