کوردستانی

گه‌وره‌ترین پارك بۆ گه‌شتكردنى هاوڵاتییان بێبه‌رانبه‌ر دروستده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گه‌وره‌ترین پارك بۆ گه‌شتكردنى هاوڵاتییان بێبه‌رانبه‌ر دروستده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى شاره‌وانیى كه‌لار رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌ ئێستادا لەسەروبەندی دروستکردنی گەورەترین پارکن لە گەرمیان، کە نزیکەی 150 دۆنمە زه‌وییه‌ و بەتەواوکردنیشى رێژەی سەوزایی لە ناوچەکە له‌ 17% ه‌وه‌ زیاد دەکات بۆ 20% ".

ئه‌كره‌م ساڵه‌ح، سه‌رۆكى شاره‌وانیى كه‌لار بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "پاركه‌كه‌ گه‌وره‌ترین پارك ده‌بێت له‌ ناوچه‌كه‌ و هاوشێوه‌ى هه‌وارى شاره‌ له‌ سلێمانى، شوێنێكى گشتیی ده‌بێت و هاوڵاتییان له‌ هه‌موو گه‌رمیان و ده‌وروبه‌ری ده‌توانن سه‌ردانى بكه‌ن و كاته‌كانیان به‌سه‌ر به‌رن و كۆبوونه‌وه‌ى خێزانى تێدا ئه‌نجام بده‌ن".

وتیشى "به‌شێوازێكى زۆر جوان دیزاین كراوه‌ و له‌ ئێستادا له‌ قۆناغى سه‌ره‌تاییدایه‌ و په‌ریژین(سیاج)ى بۆ كراوه‌ و له‌ پاش سیاجه‌كه‌ش ده‌ستده‌كه‌ن به‌ كاركردن تێیدا".

روونیشیكرده‌وه‌ "شوێنه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته‌ به‌رزاییه‌كانى به‌رده‌سوور له‌ به‌رده‌م زانكۆى گه‌رمیان، و به‌ ته‌واوكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیاد ده‌كات كه‌ له‌ 17% ه‌وه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ 20%".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان