کوردستانی
ئه‌مه‌ریكا چوار كاروان سه‌ربازى ره‌وانه‌ى حه‌سه‌كه كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بە گوێرەی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، ئەمه‌ریکا چوار كاروانى سەربازیی لە رێگای ئاسمانییەوە بردووەتە بنکەی خۆی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا بڵاویكرده‌وه "چوار كاروانى سەربازی و لۆجستیکی سه‌ربازى ئەمه‌ریکا بۆ بنکەی ئەو وڵاتە لە باشووری حەسەکە گوێزراونه‌ته‌وه".
ئه‌و رێكخراوه باسى له هۆكارى گواستنه‌وه‌كه نه‌كردووه، ته‌نها ئاماژه‌ى به‌وه داوه، هه‌ر چوار كاروانه‌كه لە رۆژی رابردوو بۆ بنکەی خراب جەیر لە شارۆچکەی رمیلان لە باشووری پارێزگای حەسەکە گوێزراونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌ند باس له دروستبوونى مه‌ترسى ده‌كرێت به‌هۆى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى رۆژئاواى كوردستان ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ره‌نگه به‌مه‌به‌ستى سه‌قامگیرى ئه‌و هێزانه‌ى گواستبێته‌وه.
ع،ه