کوردستانی

سێ هۆتێل بێ بەرانبەر بۆ كەرەنتینەكراوان تەرخانكران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ هۆتێل بێ بەرانبەر بۆ كەرەنتینەكراوان تەرخانكران
مەودا میدیا-

سێ هۆتێلی شاری هەولێر، له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه‌ بەخشرانە حکومەت، بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لەو شوێنانەی وەزارەتی تەندروستی بۆ کەرەنتینەکردن سوودیان بەکاریان دەێنێت.

نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شوێنەكانی گه‌شتیاریی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ته‌‌ شوێنی پێشوازی و كه‌ره‌نتینه‌كردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری کە له‌ ماوه‌ی رابردوودا زیاتر له‌ 5 هه‌زار و 500 گه‌ڕاوه‌ لەو شوێنانە كه‌ره‌نتین كراون".

ئەوەشی خستەڕوو "هەریەک لە هۆتێلەکانی "ماریانا" و "مای فلاوه‌ر" و "دارین" له‌ شاری هه‌ولێر، لەلایەن خاوەنەکانیانەوە، له‌ رێگه‌ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزارەوە، به‌خشرانه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردنی هاووڵاتییان به‌كاریان بهێنێ".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان