کوردستانی

ئه‌و كه‌سه‌ى كارتى مۆبایلى ده‌دزى ده‌ستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌و كه‌سه‌ى كارتى مۆبایلى ده‌دزى ده‌ستگیركرا

مه‌ودا میدیا-

مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕێک پارەو ژمارەیەکی زۆر کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایلی لەدوکانێک دزی بوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌ "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە 63 کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی موبایل و بڕێک پارەی لەدوکانەکەیدا لێ دزراوە، هەروەها هەوڵی شکاندنی قاسەکەی درابوو، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیربکرێت".

هه‌روه‌ها "تۆمەتبار (ئـ، أ، ف) لەدایکبووی 1989 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان