کوردستانی
دوو مانگه مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان دابه‌شنه‌كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى دوو مانگه مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى دابه‌شنه‌كراوه ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده نییه داواكارییه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق جێبه‌جێ بكات.
تا ئێستا مووچه‌ى مانگى چوار و پێنجى هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌رێم دابه‌شنه‌كراوه، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق داواى كردووه لیستى ناوه‌كانیان ره‌وانه‌ى به‌غدا بكه‌ن، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه به لیست ناوه‌كان بنێرێت، هه‌روه‌ها بوونى هێزێكى زۆرى نایاسایی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم له‌ناو هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌رێم هۆكارى نه‌ناردن و دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌یه.
سه‌ركۆ گه‌ڵاڵی، ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هۆكارى دواكه‌وتن و نه‌دانى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمه".
باسى له‌وه‌شكرد "به‌غدا ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایی ناوى تیا زیادكردووه ئه‌وه‌ش وایكردووه مووچه‌كانیان دوابكه‌وێت".