کوردستانی

هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى رۆژئاواى كوردستان دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى رۆژئاواى كوردستان دواخرا

مه‌ودا میدیا-

هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو رۆژى 11ى ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى رۆژئاواى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام بۆ مانگى ئاب دواخرا.

كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى رۆژئاواى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ "هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى رۆژئاواى كوردستان بۆ مانگى ئابى ئه‌مساڵ دواخراوه‌".

فه‌تحوڵا حوسێنی، ئه‌ندامى نوێنه‌رایه‌تى باكور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كۆمسیۆن بڕیاریدوه‌ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كان دوابخرێت و له‌ ئێستادا ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ "رۆژى رابردوو چوار لایه‌نى سیاسیی له‌ رۆژئاواى كوردستان داوایانكرد هه‌ڵبژاردن دوابخرێت چونكه‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر رۆژئاوا هه‌یه‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان