کوردستانی
پاڵاوگه‌ى لاناز له هه‌ولێر ئاگرى گرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئاگر له پاڵاوگه‌ى لاناز له هه‌ولێر كه‌وته‌وه و تا ئێستا كۆنترۆڵ نه‌كراوه.
ئاگرێكى گه‌وره له‌ناو پاڵاوگه‌ى لاناز، له‌سه‌ر رێگاى هه‌ولێر گوێڕ كه‌وتووه‌ته‌وه و تا ئێستا هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه دیار نییه، به‌ڵام تیمه‌كانى ئاگر كوژێنه‌وه له شوێنى رووداوه‌كه‌ن و تا كاتى ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه كۆنترۆڵ نه‌كراوه.
له ماوه‌ى رابردوو ئه‌وه چه‌نده‌مینجاره ئاگر له هه‌ولێر ده‌كه‌وێته‌وه و هه‌فته‌ى رابردووش ئاگرێكى گه‌وره كه‌وته‌وه و به ده‌یان ئۆتۆمبێل و تانكه‌ر سوتان.
ع،ه