کوردستانی
كه‌مئه‌ندامان: یان بمانكوژن یان ژیانمان چاك بكه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سكرتێرى یه‌كێتیى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌ك دوا هه‌ڵوێستیان خوێنده‌وه و وتى "ئه‌مڕۆ خۆیان و دوا هه‌ڵوێسیان ده‌خه‌نه ناو تابووتێكهوه و مه‌رگى خۆیان راده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى كوردى یه‌ك تۆز ئه‌خلاقى حكومڕانیی مابێت، ئه‌و تابووته به‌سه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6-6-2024، سامان حسێن، سكرتێرى یه‌كێتیى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند "له دواى 28 ساڵ هه‌وڵدان ئێستا كه‌مئه‌ندامان له‌خراپترین و سه‌ختترین حاڵ‌دا ده‌ژین".
وتیشى "ماندوو نابن و به‌رده‌وام ده‌بن، ده‌بنه چقڵى چاوى ئه‌وانه‌ى وایان له ژیانى ئه‌وان كردووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئاخر تاكه‌ى 100 هه‌زار دینار؟ ئاخر ده‌توانن به 100 هه‌زار دینار بژین؟ وه‌رن یان بمانكوژن یان ژیانمان چاك بكه‌ن".
پ ح ع