کوردستانی
سیناریۆى رفاندنیان دروستكرد به‌ڵام ده‌ستگیر كران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌رێتى، بنه‌ماڵه‌یه‌ك سینارێۆیه‌كى رفاندن دروست ده‌كه‌ن تاوه‌كو كه‌یسێكى سیاسی كوڕه‌كه‌یان له ئه‌وروپا به‌كارى بهێنێت، به‌ڵام له لایه‌ن ئاسایشی هەولێره‌وه دەستگیر ده‌کرێن.
لە راگەیەندراوێکدا، بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگه‌یاند "لە رووداوێکی رفاندن لە گەڕەکی باداوە ئاگادارکراینەوە و راستەوخۆ هێزەکانی ئاسایش دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون".
راشیگه‌یاندووه "لە ماوەیەکی کەمدا توانییان ناسنامەی تۆمەتبارەکان ئاشکرا بکەن، دواتر بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکران".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه "دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زیاتر لەگەڵ تۆمەتباران، دەرکەوت ئەنجامدانی ئەم کردەوە گێرەشێوێنییە، بەشێوەی سیناریۆ رێکخراوە لە نێوان ئەندامانی بنەماڵەیەک، کە لە براو خاڵ و خوارزا و ئامۆزا پێکهاتوون".
ئاسایشی هەولێر روونیشیكردووه‌ته‌وه "ئامانجیان لەم کردەوەیە بۆ ئەوە بووە کە یەکێک لە برای تۆمەتبارەکان، کە ئێستا لە وڵاتێکی ئەوروپایە ئەو سیناریۆی رفاندنە وەکو کەیسێکی سیاسی لەو وڵاتە پێشکەش بکات و مافی پەنابەری پێ وەربگرێت".
پ ح ع