کوردستانی
هه‌موو جیهان وابه‌سته‌یه به بڕیاره‌كه‌ى سعودیه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "پشتبه‌ستن به بڕیارى دادگاى باڵاى شه‌رعی سعودیه، سبه‌ینێ 1ى (ذی الحجه)یه و رۆژى یەکشەممە 16ى ئه‌م مانگه یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربانه".
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵاى شه‌رعی سعودیه، سبه‌ینێ 1ى (ذی الحجە)یە و رۆژى شەممە 15ى حوزه‌یرانى 2024، وه‌ستان له كێوى عه‌ره‌فه‌یه و رۆژى یەکشەممە 16ى مانگ یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربانه".
وتیشى "بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵا یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه و هه‌موو جیهان وابه‌سته‌یه به بڕیارى سعودیه".
دادگای باڵای سعودیە لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند "ستایش بۆ خوای گەورە، پەروەردگاری جیهانەکان و سڵاو و سەلام لەسەر پێغەمبەرمان محمد، و لەسەر هەموو بنەماڵە و هاوەڵەکانی و دوای، بە لەبەرچاوگرتنی بینینی مانگ، دادگای باڵا بڕیاری ژمارە (182/کۆچیی) کە پێنجشەممە لە رێكه‌وتى 11-1-1445ى کۆچیی، کە هاوتایە لەگەڵ 6-6-2024ی زایینی، بە بینینی مانگی (ذى الحجه) رۆژی یەكشەممە 16ی حوزەیران، یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزه".
پ ح ع