گێتی
پلەی گەرمای زەوی زیاتر بەرزدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە پێی لێكۆڵینەوە و پێشبینییەكانی رێكخراوی جیهانیی چاودێری كەشوهەوا كە بۆ پلەی گەرمای زەوی كردوویەتی، لە پێنج ساڵی داهاتوودا تێكڕای پلەكانی گەرمای جیهان 1.5 پلە گەرمتر دەبێت و ئەوەش كاریگەری نەرێنی لەسەر كەشوهەوای زەوی دەبێت.
چاوەڕواندەكرێت یەكێك لەو پێنج ساڵە بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار بكرێت.
رێكخراوی جیهانیی چاودێری كەشوهەوا كە سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانە لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاند"تێكڕای پلەی گەرمای جیهان لەنێوان ساڵانی 2024 بۆ 2028 بەنزیكەیی 1.1 بۆ 1.9 پلەی سیلیزی زیاتر بەرزدەبێتەوە".
بەپێی راپۆرتەكە، یەكێك لەو پێنج ساڵەی ئاماژەیان بۆ كراوە دەبێتە گەرمترین ساڵ و ئەو پێوانە دەشكێنێت كە لە ساڵی 2023دا تۆماركراوە كە تاوەكو ئێستا بە گەرمترین هەژماركراوە و تێیدا 1.4 پلە بەرزبوونەوەی تۆماركردبوو.
كۆ باریت، جێگری ئەمینداری گشتی رێكخراوی جیهانیی چاودێری كەشوهەوا رایگەیاندووە" پێویستە كاری زیاتر بكەین و خێرابین لە كەمكردنەوەی دەردانەكانی گازەكانی قەتیسبوونی گەرما، ئەگەر نا بە تریلیۆنان دۆلار زیان بەر وڵاتان دەكەوێت و ملیۆنان كەس ژیانیان دەكەوێتە مەترسییەوە".
باسی لەوەشكردووە"بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی، جگە لە گیانلەدەستدانی چەندین كەس، سووتانی دارستانەكان، ئاوارەبوون و هەڕەشەی لەناوچوونی فرەیی زیندەوەرەكان، مەترسیی راستەقینە لەسەر هەسارەی زەوی هەیە بەهۆی كارەكانی مرۆڤەوە.
ئ.پ