کوردستانی
ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە بەجۆرێك كە دەگاتە بەرزترین پلە كە ئەمساڵ تۆماركراوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەور لە ئاسمانی هەندێك ناوچە، پلەكانی گەرمایش بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە پلەی گەرمای رۆژی پێنج شەممە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێـت، پلەكانی گەرمایش زیاتر روو لە بەرزبونەوە دەكەن بەراورد بە پلەی گەرمای ئەمڕۆ هەینی، بەجۆرێك بەرزترین پلە دەبێت بۆ ئەمساڵ كە تا ئەم كاتە، لە هەندێك ناوچەی وەكو گەرمیانيش دەگاتە سەروو 44 پلە.
راگەیەنراوەكە بەرزترین پلەكانی گەرمای بەم شێوەیە پێشبینی كردووە:
هەولێر : 42
سلێمانی : 39
دهۆك : 40
كەركوك : 43
هەڵەبجە : 41
گەرمیان : 44
زاخۆ : 42
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 28
ئ.پ