کوردستانی

کۆمسیۆن ده‌رگاكه‌ى ده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمسیۆن ده‌رگاكه‌ى ده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-
کۆمسیۆنی عیراق، دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ هاوپەیمانیی، و پارت و کاندیدی سەربەخۆ و پێکهاتەکان، دەکاتەوە. 

ئەمڕۆ شەممە 8ى حوزه‌یرانى 2024، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، بۆ هەڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ی پەرلەمانی کوردستان، دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ هاوپەیمانیی و پارت و کاندیدی سەربەخۆ و کاندیدی پێکهاتەکان دەکاتەوە.

پڕۆسەكه‌ لە ئەمڕۆوە ده‌ستپێده‌كات و تاوەکو کۆتایی دەوامی رۆژى پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2024، بەردەوام دەبێت، واتا بۆ ماوەی شەش رۆژ. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، رۆژی 5ی ئەیلوولی ئه‌مساڵ، له‌ لایه‌ن كۆمسیۆنه‌كه‌وه‌ پێشنیاز کراوه‌ بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان