کوردستانی
قه‌ره‌باڵه‌غیى ده‌روازه‌ى ئه‌م شاره كۆتایی دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شارەوانیی سلێمانی، كردنه‌وه‌ى شه‌قامى یەکتربڕی بەردەم باخی بەختیاری، له ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا راگه‌یاند و ده‌ڵێت "به تەواوبوونی پرۆژه‌كه کێشەی ترافیک و لۆد و قەرەباله‌غیی دەروازەی سلێمانی بە رێژەیەکی بەرچاو کەم ده‌بێته‌وه".
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاوى كردووه‌ته‌وه "بڕیارە ئەمڕۆ پڕۆژەی (یەکتربڕی بەردەم باخی بەختیاری ) بە رووی هاوڵاتییاندا بکرێتەوە".
راشیگه‌یاندووه "یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی شاری سلێمانی کە لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت،".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "بە تەواوبوونی پرۆژه‌كه کێشەی ترافیک و لۆد و قەرەباله‌غیی دەروازەی سلێمانی بە رێژەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە".
پ ح ع