کوردستانی

ئه‌مڕۆ بەرزترین پلەی گەرما له‌م ناوچه‌یه‌ تۆماردەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مڕۆ بەرزترین پلەی گەرما له‌م ناوچه‌یه‌ تۆماردەکرێت

مه‌ودا میدیا-

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كانى بۆ كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆماردەکرێت کە دەگاتە 47ی سیلیزی".

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "ئەمڕۆ شەممە، ئاسمانی کوردستان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان تۆماردەکرێت کە دەگاتە 47ی سیلیزی".

راشیگه‌یاندووه‌ "سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەوردەبێت لە ناوچە شاخاویەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى کەمێک پروشکە باران لە ناوچە سنوورییەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم".

كه‌شناسیی ده‌شڵێت "لەگەڵ ئەوەی گەرما 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە، هەندێک جار خێرایی با بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرزدەبێتەوە بە تایبەتیش لە سنووری پارێزگای دهۆک".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 43

سلێمانی: 40

دهۆک: 41

کەرکووک: 46

هەڵەبجە: 42

زاخۆ: 43

سۆران: 39

حاجی ئۆمەران: 29

گەرمیان: 47

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان