ئابووری
مووچه‌ى مانگى پێنج دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
قوباد تاڵه‌بانى، رایده‌گه‌یه‌نێت "بەم نزیکانە لیستی مووچە رادەگەیەندرێت و ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنى مووچه"، ده‌شڵێت "له باره‌ى كێشه‌ى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانیش رێككەوتنیان لەگەڵ بەغدا كردووە".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانییدا ئاشكرایكرد "له سه‌ر ناردنى ناوى ەندامانی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان، رێككەوتوون لەگەڵ حكومەتی ناوەند".
وتیشى "ئەگەر ئەمڕۆ نەنێردرێت، سبەینێ رەوانەی بەغدا دەكرێت، هاوكات بۆ وردبینی لیستی ناوەكانیش لیژنە پێكهێنراوە لەلایەن دیوانی چاودێریی هەردوولاوه".
قوباد تاڵەبانی، دڵنیاییدا له نه‌فه‌وتانى مووچەی هیچ كەسێك و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "بەشێك لە مووچەی مانگی ئایار گەیشتووە و بەمنزیكانە دەستبە دابەشكردنی دەكرێت".
پ ح ع