کوردستانی
بڕیارى قەدەغەكردنی راوی ماسی گۆڕا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
قەدەغەكردنی راوی ماسی بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژكرایەوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەریش رایده‌گه‌یه‌نێت "هەندێک جۆری ماسی ماوەی گەرا دانانیان تەواونەبووە و پێویستیان بە پلەی گەرمی بەرز هەیە بۆ گەرا دانان".
بەڕێوەبەرایەتییه‌كه بڵاویكرده‌وه "بڕیاردرا ماوەی قەدەغەی راوی ماسی درێژبكرێتەوە بۆ 20ی حوزەیران، تاوه‌كو ئەو رێکەوتە راوكردن قەدەغەیە و لە رێکەوتی 2024/6/21 راوی ماسی ئاسایی دەبێتەوە".
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كه‌شى رایگه‌یاندووه "هەندێک جۆری ماسی کە لە رووبار و کۆگاکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە، لە ئێستادا ماوەی گەرا دانانیان تەواونەبووە و پێویستیان بە پلەی گەرمی بەرز هەیە بۆ گەرا دانان".
ئه‌مه له كاتێكدایه، هه‌موو ساڵێك راوی ماسی لە 5ى ئازاره‌وە تاوه‌كو 15ی حوزه‌یران، لە هەرێمی کوردستان قەدەغە ده‌كرێت.
پ ح ع