کوردستانی
قائیمقامیه‌تى سلێمانى هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى به‌دواداچوون ئه‌نجام ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت "له هه‌ڵمه‌تێكى فراواندا به‌دواداچوون بۆ سه‌رجه‌م ماركێت و فرۆشگا و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ر رێنماییه‌كى تایبه‌ت به جه‌ژنى قوربانیان پێبسپێردرێت له چوارچێوه‌ى بابه‌ته قه‌ده‌غه كراوه‌كاندا ئه‌وان جێبه‌جێیده‌كه‌ن".
گۆران قادر، سه‌رۆكى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "هه‌ڵمه‌تى فراوانیان ده‌ستپێكردووه و به‌دواداچوون له كانى كورده و قوله‌ره‌یسى و سه‌رچنار و ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م ماركێته‌كان و فرۆشگا و شوێنه گشتییه‌كان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه".
وتیشى " له به‌دواداچوونه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌ر خواردن و خواردنەوەیه‌ك به تایبه‌ت ئاو، لە پلەی گەرمی بەرز و بەر تیشکی خۆردا نمایش بكرێن، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەکانیشیان رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "هه‌ر بابه‌تێك قه‌ده‌غه بێت و لیژنه هاوبه‌شه‌كان راسپێردرێن، به له ناوبردن يان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی، ئه‌وان جێبه‌جێیده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و رێنماییانه‌شى تایبه‌تن به جه‌ژنى قوربان، و رووبه‌ڕوویان بكرێته‌وه كارى له سه‌ر ده‌كه‌ن".
پ ح ع