کوردستانی
سه‌رجه‌م رێگاكانى ئه‌و سنووره قیرتاو ده‌كرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان، سه‌رجه‌م رێگاكانى ئه‌و سنووره قیرتاو ده‌كرێن و وه‌ك خۆى ده‌ڵێت "خه‌مڵاندنیان بۆ كردووه زیاتر له 500 ملیار دیناریان پێویسته".
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سه‌باره‌ت به رێگاوبانه‌كانى سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان ساڵانە پرۆپۆزەڵ ئاماده ده‌كه‌ن و داواكارى و پێشنیاره‌كانیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت، تاوه‌كو لە ئاستی وەزارەتی پلانداندا پەسەند بکرێت".
وتیشى "پلانیان هه‌یه بە پێی بودجەی تەرخانکراو بۆ بەرێوەبەرایەتییەکەیان سەرجەم رێگا سەرەکییه‌كان و رێگای گوندەکان قیرتاو بكه‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان و خه‌مڵاندنه‌كانى ئه‌وان زیاتر له 500 ملیار دیناریان پێویسته، کە ئه‌و رێگایانه به‌شێوه‌یه‌ك قیرتاو بكرێن بەرگەی فشار بگرێت و خەڵکی ئەو ناوچانە سوودی لێ ببینن".
پ ح ع