ئابووری

واده‌ى هاتنى مووچه‌ ئاشكرا كرا"رەنگە مووچەی دوو مانگی رابردووش بێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


واده‌ى هاتنى مووچه‌ ئاشكرا كرا"رەنگە مووچەی دوو مانگی رابردووش بێت"

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌ نێوان حكومه‌تى عیراق و هه‌رێم رێككەوتن كراوە، و لەم هەفتەیەدا مووچەی هێزە ئەمنییەكان خەرجدکرێت، رەنگە مووچەی دوو مانگی رابردووش بێت".

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك ئاشكرایكردووه‌ "دوای ئەوەی رۆژی پێنچشەممەی رابردوو، نامەیەکی کراوەمان لەبارەی دواکەوتنی مووچەی پێشمەرگە، هێزەکانی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش، پێشمەرگە دێرینەکان و کەمئەندامانی سەنگەر، ئاڕاستەی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ کرد، هەمان رۆژ لەرێگای نووسینگەکەیانەوە نامەکە گەیشتە بەڕێزیان و دڵنیاکراینەوە، کە کێشەکە چارەسەر دەکات".

ده‌شڵێت "پێشتریش پێشنیازمان کردبوو ئەنجومەنی ئاسایش کە دامەزراوەیەکی هەستیارە، بەکۆد ناوەکانیان بنێردرێت و پێشمەرگە و ناوخۆ و لیستەکانی دیكە بەناو بنێردرێن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "هەردوو حکومەت لەسەر ئەوە رێککەوتوون و ئەمڕۆ و سبەی هەردوو چاودێری دارایی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستان، وردبینی لیستەکان بەناوەوە تەواو دەکەن، هەر لەم هەفتەیەدا مووچەکانیان خەرج دەکرێت، رەنگە مووچەی دوو مانگی رابردووش بێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان