کوردستانی

بەهۆی تاقیكردنەوەكانەوە هێڵەكانی ئینتەرنێت لەكاردەخرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی تاقیكردنەوەكانەوە هێڵەكانی ئینتەرنێت لەكاردەخرێن
مەودا میدیا-
ئامادەكارییەكان بۆ تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی تەواوبوون و بڕیاریشە لە كاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكاندا رۆژانە لە كاتژمێر 06:00 بۆ 08:00ی بەیانی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەكاربخرێن..

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكەمین كۆنفرانسی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی رایگەیاند"پرسیارەكانی سەرجەم بابەتەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دانراون و هەموو ئامادەكارییەكانی تریش بۆ تاقیكردنەوەكان تەواو بوون".

وتیشی"پێش دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكان بە هیچ شێوەیەك پرسیارەكان لە هیچ یەكێك لە پارێزگاكانی هەرێم نابن و دواتریش چۆنیەتی گواستنەوەیان بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بە هەماهەنگی و رێكەوتن لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هاوشێوەی ساڵی رابردوو ئەمساڵیش هێڵەكانی ئینتەرنێت لە كاتژمێر 06:00 بۆ 08:00ی بەیانی لەكاردەخرێن. 

تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی لە 23ی حوزەیران دەستپێدەكەن و لە هەفتەیەكدا دوو تاقیكردنەوە ئەنجامدەدرێن.
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان