کوردستانی

پارێزگاری سلێمانی مشتومڕی پرۆژەكەی گۆیژە یەكلادەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری سلێمانی مشتومڕی پرۆژەكەی گۆیژە یەكلادەكاتەوە
مەودا میدیا-
دوای ئەو مشتومڕە زۆرەی لەبارەی پرۆژەكەی شاخی گۆیژە درووستبوو، پارێزگاری سلێمانی رای خۆی لەو بارەیەوە ئاشكراكرد و بابەتەكەی یەكلاكردەوە. 

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" نەماندەویست لەسەر بابەتی ئەو پرۆژانە قسە بكەین كە كۆمپانیایەكی تایبەت لە گۆیژە جێبەجێیدەكات، بەڵام قسە و باسی زۆری لەبارەوە كرا و هەر كەسێكیش بەشێوەیەك باسی لێوەدەكات".

وتیشی"ئەو زەوییەی لە بناری شاخی گۆیژەدا پرۆژەی لەسەر جێبەجێدەكرێت، نە گوێژەیە نە ئەزمەڕیشە، بۆیە ئەوەی دەوترێ‌ گۆیژە تەخت كراوە، بەو شێوەیە نییە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هەرچەندە نە دەسەڵاتی تەرخانكردنی زەوی لای پارێزگارە و نە دەسەڵاتی گۆڕینی رەگەزی زەویش، بەڵام ئەو پرۆژەیەش كە ئێستا دەست بەجێبەجێكردنی كراوە، لە ساڵی 2010 ئەنجومەنی شارەوانی ئەوكات دەنگی لەسەر داوە". 

پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشكرد" بەهۆی ئەو پرۆژەوە ئەو جێگەیە لە گردێكی بەردینی مردووەوە دەكرێت بە گردێكی زیندوو، چونكە ئێمە بە بەهای 70 ملیار دینار مەرجی ژینگەییمان بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە داناوەو دەبێت 30%ی زەوییەكە بكرێت بە سەوزایی".
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان