کوردستانی
قەدەغەی راوكردنی ماسی درێژكرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە لەمساڵدا، قەدەغەی راوەماسی لە هەرێمی كوردستان بۆ پێنج رۆژ درێژكرایەوە و لێپێچینەوەی یاسایش لەگەڵ هەركەسێكدا دەكرێت كە سەرپێچی بڕیارەكە بكات.
فوئاد زراری، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند"وەرزی زاوزێی ماسی و دانانی گەرایان بەگوێرەی كات و پلەی گەرمیی ئاوەكەیە،بۆ ئەمساڵیش بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە زاوزێیەكە دواكەوتووە و بەچكەكان بچووكن، بۆیە قەدەغەكە درێژكراوەتەوە".
وتیشی"قەدەغەی راوكردن بۆ وەرزی ئەمساڵ بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژكراوەتەوە و تا 20ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت".
باسی لەوەشكرد"سزای راوكردنی ماسی لەكاتی قەدەغەی راوكردندا جیاوازە و بەگوێرەی كێش و جۆری ماسی و كەرەستەكانی راوكردن دەگۆڕێت".
ئ.پ