کوردستانی

سبەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەستپێدەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەستپێدەكات
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی یەك شەممە، مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەش دەكرێت.

لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" دوای گەیشتنی بڕی 107 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان وەك شایستەی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، رۆژی یەكشەممە 9/6/2024 دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەو توێژانە دەكەن".      
 
باسی لەوەشكردووە"دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و دامودەزگاكانی تر لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە، راستەوخۆ خشتەی تەواوی مووچە رادەگەیەنرێت.
ئ.پ  

                                       

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان