کوردستانی

مێردمنداڵێك لە ئاوى زێی گەورەدا خنكا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مێردمنداڵێك لە ئاوى زێی گەورەدا خنكا
مەودا میدیا-
ئیوارەی ئەمرۆ لە كاتی مەلەكردندا مێردمنداڵێكی تەمەن 14 ساڵان لە ئاوی زێی گەورەدا خنكا و تائێستا گەڕان بەدوای تەرمەكەیدا بەردەوامە و نەدۆزراوەتەوە.

رائید ئامانج محمد، بەرپرسی تیمی غەواسی قەزای خەبات رایگەیاند، كاتژمێر 4:00ی ئیوارەی ئەمڕۆ مێردمنداڵێك لە كاتی مەلەكردندا لە زێی گەورە خنكاوە كە تەمەنی 14 ساڵە و  خەڵكی قەزای خەباتە.

وتیشی" تەرمی مێرد منداڵەكە لە ئاوەكەدا ون بووە و هێشتا نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمەكەیدا لەلایەن تیمەكانیانەوە بەردەوامی هەیە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" مێردمنداڵەكە بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش و بە مەبەستی مەلەكردن چووەتە زێی گەورە، بەڵام لە كاتی مەلەكردندا خنكاوە". 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان