کوردستانی
تا 167 ساڵی تر تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەوتین دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ئئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، چوارەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێمیان ئاراستەی بانكی بازرگانیی عیراق (تی بی ئای) كردووە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی باسی لەوەكردووە، لیستی ناو و زانیاری تەواوی 539 فەرمانبەریان لە سەرجەم وەزارەتەكانی هەرێمی كوردستان بۆ بانكی بازرگانیی عیراق ناردووە.
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە، ژمارەی داتای فەرمانبەرانی نێردراو تا ئێستا دەگاتە 3,917 فەرمانبەر كە لەناویاندا 368 فەرمانبەریان كارتیان بۆ چاپكراوە.
بە لێكدانەوەی ئەوەی كە حكومەتی هەرێم خاوەنی زیاتر لە یەك ملیۆن فەرمانبەرە، ئەگەر بێت و هەر مانگێك هەرێم ناوی 500 فەرمانبەر رەوانەی بانكی بازرگانی عیراق بكات، ئەوا لە ماوەی 167 ساڵی داهاتوودا مووچەی یەك ملیۆن فەرمانبەری هەرێم تەوتین دەكرێت.
ئ.پ