ئابووری
دڵنیایی ده‌درێت له پێدانى مووچه پێش جه‌ژن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەمیر هەورامى، وتەبێژى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حكومه‌تى هەرێمى کوردستان ئاشكرایكرد "ته‌واوى فەرمانبەرانى هەرێم پێش جەژنى قوربان، مووچەى مانگى پێنج وەردەگرن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "پارەى تەواوکاریى مووچە لەلایەن وەزارەتى دارایى عیراقەوەبڕیارە ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، بخرێتە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایی و دواتر لیستى مووچە رادەگەیەندرێت".
وته‌بێژه‌كه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به مه‌به‌ستى خەرجکردنى مووچەى هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەش، لیستى ناوه‌كانیان بۆ بەغداد نێردراوە بۆ هه‌ردوو مانگى مانگى نیسان و ئایار".
ئاشكراشیكرد "پێش هاتنى جەژنى قوربان رەنگە مووچەى مانگى نیسان و ئایار، بۆ هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە دابەش بکرێت".
پ ح ع