کوردستانی
ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرايی با زیاد ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم له باره‌ى پێشبینییه‌كانى کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ رایده‌گه‌یه‌نێت "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، له‌گه‌ڵ زیادبوونى خێرای با، سبەینێش ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەوردەبێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان، بڵاویكردووه‌ته‌وه "ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى خێرايی با بۆ سەرووى 20 کم لە کاتژمێریکدا لەزۆربەى ناوچە جیاجیاکان".
ده‌شڵێت "لە هەندێک ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لە کاتەکانى نیوەڕۆ ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى نیمچە هەور و هەورە بروسکە و کەمێک بارانبارین هەیە، هاوكات پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ".
بۆ سبەینێ دووشەممەش، روونیكردووه‌ته‌وه "ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (2-3)پلەى سیلیزى، خێرايى با لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى کەرکووک زیاد دەکات".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3)پلە ى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 40
سلێمانی: 37
دهۆک: 38
کەرکوک: 42
هەڵەبجە: 40
زاخۆ: 40
سۆران: 38
حاجی ئۆمەران: 25
گەرمیان: 42
پ ح ع