کوردستانی
رووداوێكى هاتوچۆ سێ بریندارى لێده‌كه‌وێته‌وه؛ به یه‌كدا ده‌ده‌ن و وه‌رده‌گه‌ڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک له گه‌رمیان، سێ كه‌س بریندار بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگه‌یاندووه "لە نزیک گوندی شێرەوەن رووداوێکی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئاسۆزۆ ستەیشن) و ماتۆڕسکیلێکی دوو تایە روویدا، پاشان ئۆتۆمبیلەکە وەرگەڕاوە و بەهۆی رووداوەکەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە و شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبیلەکە برینداربوون".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".
پ ح ع