ئابووری

مه‌به‌سته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی له‌ ناردنى ناوى مووچه‌خۆران به‌شێوه‌ی به‌ش به‌ش ئاشكرا ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌به‌سته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی له‌ ناردنى ناوى مووچه‌خۆران به‌شێوه‌ی به‌ش به‌ش ئاشكرا ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

له‌ دواى بڕیارى دادگاى فیدراڵ له‌ سه‌ر به‌ بانكیكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌ بانكه‌ حكومییه‌كان، له‌ ئێستادا حكومه‌تى هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ى پابه‌ندبوون به‌و بڕیاره‌وه‌ هه‌ر جاره‌و ناو و زانیاریی به‌شێك له‌ مووچه‌خۆران له‌ رێگه‌ى وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌ ده‌نێرێت بۆ بانكى بازرگانى عیراق(تی بی ئاى) كه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌ كۆى زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و 250 هه‌زار مووچه‌خۆر، ته‌نها سێ هه‌زار و  917 فەرمانبەرى ناردووه‌.

له‌ باره‌ى ئه‌و شێوازه‌ ناردنه‌ى ناوى فه‌رمانبه‌ران، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه‌ گرفت دروستبكات بۆ مووچه‌ وه‌رگرتنى فه‌رمانبه‌ران له‌ لایه‌ن حكومه‌تى عیراقه‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ هیچ پاساوێكى تر هه‌ڵناگرێت".

وتیشى "حكومه‌ت ده‌یه‌وێت فه‌رمانبه‌ران به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بنه‌ خاوه‌نى مووچه‌ى خۆیان و به‌هانه‌ ده‌هێنێته‌وه‌، ده‌شیه‌وێت وا فه‌رمانبه‌ران تێبگه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌وه‌ به‌غدایه‌ مووچه‌ نانێرێت".

باس له‌وه‌ده‌كرێت ناردنى ئه‌و ناوانه‌ به‌شێوه‌ى به‌ش به‌ش و به‌ وه‌زاروت نه‌ناردنى، كاتێكى زۆرى ده‌وێت تاوه‌كو مووچه‌ى سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران به‌ بانكی بكرێت.

له‌و رووه‌شه‌وه‌، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پێشووى لیژنه‌ى دارایی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات "كات كوشتن و مه‌ماته‌ڵه‌كردنه‌ تاوه‌كو ده‌گاته‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌خۆران بترسێنێت به‌وه‌ى مووچه‌یان ده‌بڕێت ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌ كارتى فشار و له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ده‌نگه‌كانى یان رێژه‌یه‌ك له‌ ده‌نگه‌كانى به‌ ده‌ست ده‌هێنێته‌وه‌".

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان