کوردستانی
سزاى شۆفێرێك چییه ئه‌گه‌ر ببێته هۆى مردنى كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پارێزه‌رێك باس له‌وه ده‌كات، له مادده‌یه‌كى یاساى هاتوچۆ هاتووه هه‌ر كه‌سێك ببێته هۆكارى مرددنى كه‌سێك له ئاكامى لێخوڕینى ئۆتۆمبێل، بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك زیندانیی ده‌كرێت.
بێرى قادر، پارێزه‌ر و شاره‌زاى یاسای به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بەپێی بەشی 24 فه‌قه‌ره‌ى یەک لەیاسای هاتوچۆهەرکەسێک ببێتەهۆی مردنی کەسێک لەئاکامی لێخورینی ئۆتۆمبێلەکەی و رەچاونەکردنی یاساکان و رێنماییە تایبەتمەندییەکان ئەواسزادەدرێت بەبەندکردن".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و زیندانیكردنه به جۆرێكه كه کەمترنەبێ لەپێنج ساڵ و زیاترنەبێ لەحەوت ساڵ، یاخود بە پێبژاردن کەلەیەک ملیۆن دینارى عێراقى کەمترنەبێت و لە ملیۆنێک و پێنج سەد هەزار زیاترنەبێت"
هه‌روه‌ها "له فەقەرەی دووەم لەبەشی 24 دەڵێت لەئەنجامی لێخورین بەپێچەوانەی یاسا‌و رێنماییە تایبەتییەکان هەرکەسێک ببێتە هۆمردنی کەسێک یان زیاتر لە کەسێک، یاخود زیان گەیاندن یان ببێتە هۆی نەخۆشییەکی گەورە ئەواسزادەدرێت بە بەندکردن بۆ ماوەیەک لەحەوت ساڵ کەمتر نەبێت و لە دە ساڵ زیاترنەبێت و بە پێبژاردن لە ملیۆنێک و پێنج سەد هەزار کەمترنەبێت و لە سێ ملێۆن زیاتر نەبێت یاخود بە هەردوو سزاکە".
ع،ه