کوردستانی

ژنانى رۆژئاواى كوردستان به‌ چه‌كه‌وه‌ پارێزگاریی له‌ گه‌نم و جۆكانیان ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنانى رۆژئاواى كوردستان به‌ چه‌كه‌وه‌ پارێزگاریی له‌ گه‌نم و جۆكانیان ده‌كه‌ن

مه‌ودا میدیا-

ژنانى رۆژئاواى كوردستان له‌ ترسى سوتاندنى گه‌نم و جۆكانیان به‌ چه‌كه‌وه‌ پارێزگاریی له‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانیان ده‌كه‌ن.

ژنانى رۆژئاواى كوردستان بۆ پاراستنى زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانیان به‌تایبه‌ت گه‌نم و جۆ كه‌ ئێستا وه‌رزى دروێنه‌یه‌، له‌ ده‌ستى گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان، به‌ شه‌و و رۆژ پاسه‌وانى زه‌وییه‌كانیان ده‌كه‌ن.

ئه‌و ژنانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نمه‌كانیان له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانى وەک داعش بپارێزن خۆیان پاسه‌وانى ده‌كه‌ن و رێگه‌ ناده‌ن كه‌س نزیك بێته‌وه‌ و چه‌كیشیان پێیه‌.

ئه‌و ژنانه‌ باسیان له‌وه‌ كردووه‌ "ناوه‌ ناوه‌ چه‌كدارانى داعش هێرش دەکەنە سەر ئێمه‌ كه‌ پارێزەری له‌ گەنم و جۆكانمان ده‌كه‌ین، هەندێک جاریش تورکیا هێرش دەکاتە سه‌رمان".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان