کوردستانی
مه‌ترسیی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دامه‌زراوه‌ی جیهانی خۆراک لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 20 ساڵی رابردوو دوو ملیۆن دۆنم لە دارستانی ئەو ناوچە لەناو چوون، ساڵانەش نزیک بە 100 هه‌زار دۆنم لە دارستانەکانی لەدەست دەدات.
له راپۆرته‌كه‌ى ئه‌و دامەزراوە هاتووه "بەرنامەی بوژانەوەی دارستان لە هەرێم سەرکەوتووییەکی ئەوتۆی بەدەست نەهێناوە چونكه نزیکه‌ى سەدا 30 ئەو دارانەش کە بۆ بوژانەوەی دارستانەکان چێندراون لە ناوچوون".
باس له‌وه‌شكراوه "دامه‌زراوه‌كه هەوڵ دەدات بەرنامەی چاندنی ساڵانە له 250 تا یه‌ك ملیۆن دار لە هەرێم بە مەبەستی بووژانەوەی دار لە ئەو ناوچە جێبەجێ بكرێت".
راپۆرتى ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له كاتێكدا باس له‌وه ده‌كرێت له هه‌رێمى كوردستان له چه‌ندین ناوچه سه‌وزایی رێژه‌ى ستانداردى جیهانیی تێپه‌ڕاندووه.
ع،ه