کوردستانی

دوو تۆمەتباری داواكراو لە سلێمانی دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو تۆمەتباری داواكراو لە سلێمانی دەستگیركران
مه‌ودا میدیا-
لە دوو چالاكی جیاداو لەلایەن هەریەك لە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان و بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، دوو تۆمەتباری داواكراو دەستگیركران. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە"لە چالاكییەكدا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان تۆمەتبار (أ، ت، م) دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"لە چالاكییەكی تردا دوای ئەوەی لە سنوری قەزای سەیدسادق دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا تۆمەتبار (د، س، ن  لەدایكبووی 2001) دەستگیربكرێت و دەستبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبارە پێیبووە. 
ئ.پ



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان