کوردستانی
بڕیار لەسەر دەرچوونی ئەمساڵى خوێندن دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە بارەی بڕیاردان بۆ ئەوەی ئەمساڵ وەك ساڵی دەرچوو هەژمار بكرێت بۆ خوێندكاران بەهۆی دواكەوتنی خوێندنەوە، بەرپرسێكی وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، دەبێت نەتەوە یەكگرتووەكان و یونسكۆ ئەو بڕیارە بدەن چونكە بابەتە جیهانییە و تەنيا بۆ هەرێمی كوردستان نییە.
عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "شتێك نییە لە یاسای پەروەردە كە لە ساڵێكی وەك ئەمساڵ كە خوێندن دواكەوتووە و ئەو ساڵە بڕیاری لێ بدرێت كە بە ساڵی دەرچوو هەژمار بكرێت بۆ خوێندكاران".
وتیشی "ئەو نەخۆشییە تەنیا هەرێمی كوردستانی نەگرتوەتەوە، بەڵكو لەسەر ئاستی جیهانە و تائێستا سەرو 1 ملیار خوێندكار لە خوێندن دابڕێندراون، ئەو بڕیارە دەبێت لە نەتەوە یەكگرتووەكان و یونسكۆ دەربچێت كە ئەمساڵ لەسەر ئاستی جیهان بكرێتە ساڵی دەرچوون".
ئەوەشی خستەڕوو "وەزارەتی پەروەردە و لایەنی تر ناتوانن بڕیار لەسەر خوێندنی ئەمساڵ بدەن، بابەتەكه پەیوەستە بەسەر ئاساتی جیهانی".
لە 24ی مانگی شوبات لەناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان كراوەتە پشوو لە پێناو خۆپارێزی لە نەخۆشی كۆرۆنا، تا 16ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت ئەوەش وایكردووە نزیكەی دوو مانگ خوێندن دوابكەوێت.