کوردستانی

بە تۆمەتی دزیكردن كەسێك دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دزیكردن كەسێك دەستگیركرا
مەودا میدیا-
لە گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركرا كە چەند جارێك دزی لە ماڵێك كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان لە گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە چەند جارێك دزی‌ لەماڵێك كردبوو".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكراوە"دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەكرەجۆ سكاڵای تۆماركردووە كە چەند جارێك دزی‌ لەماڵەكەی‌ كراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبارەكە دەستگیر بكرێت".

باس لەوەشكراوە"تۆمەتبارەكە ناوی ( م، ع، ع)ە و لەدایكبووی ساڵی 1997ە، ئێستاش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە".
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان