کوردستانی

یەكێتی زانایان داوایەك ئاراستەی حاجیانی كورد دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی زانایان داوایەك ئاراستەی حاجیانی كورد دەكات
مەودا میدیا-
یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پەیامێك ئاراستەی حاجییانی هەرێمی كوردستان دەكات و داوایانلێدەكات لە رێی بریكارەكانیانەوە لە هەرێمی كوردستان قوربانییەكانیان ئەنجامبدەن. 

لە پەیامەكەدا یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دەڵێت"ئێستا لەناو رۆژانی مانگی زیلحیجەداین و خەڵك بەرە و ئامادەكاری جەژن دەڕوات، خوشك و برا حاجییەكانمان نزیكدەبنەوە لە وەرزی حەج، ساڵانەش لەبەر پابەندیی ئایینی، خەڵكێكی زۆر سوننەتی قوربانی ئەنجامدەدەن كە خێرو سوننەتێكی گەورە و بەدەمەوەچوونی فەرمانی خودای گەورەیە". 

یەكێتی زانایان دەشڵێت"داوا لە برا حاجییەكانمان دەكەین بە لەبەرچاوگرتنی گوزەران و دۆخی خەڵكی كەمدەرامەت و بواری ئابووریی ناوخۆیی، هەوڵبدەن قوربانییەكانیان لە كوردستان ئەنجام بدەن، چونكە لە رووی شەرعەوە هیچ گرفتێك لەوەدا نییە قوربانی لە رێی بریكارەوە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بكەن، ئەمەش دەبێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی قوربانییەكە بەسەر كەسوكار و خەڵكی هەژار و كەمدەرامەتی هەرێم دابەشبكرێت و ئەوان لێی سوودمەند بن".
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان