کوردستانی

ئێران... سێ هەزار و 36 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران... سێ هەزار و 36 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی ئێران دواین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنای راگەیاند و بەپێی ئامارەكەش ژمارەی گیان لەدەستدان لەو وڵاتە بۆ سەرو سێ هەزار بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی ئێران "كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران بۆ 47 هەزار و 593 كەس بەرزبووەتەوە و رۆژانەش زیاتر لە دوو هەزار و 500 كەس تووش دەبن".

ئاماژە بەوەشكراوە "لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا كۆی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە سێ هەزار و 36 كەس دەبن و تائێستا سەرو 15 هەزار كەس چاكبوونەتەوە".

ئێران لە پێنجەم ریزبەندی وڵاتان دێت بۆ گیان لەدەستدان بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.
Qaiwan
Qaiwan