کوردستانی

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و ئه‌دهه‌م بارزانى كۆبوونه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و ئه‌دهه‌م بارزانى كۆبوونه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، سه‌ردانى شێخ ئه‌دهه‌م بارزانى كرد.

لەدیدارەكەدا دۆخی هەرێمی كوردستان و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێكران و دووپات لە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە بە ئاڕاستەی بەدیهێنانی گۆڕانكاری لە پڕۆسەی حوكمڕانی و زیاتر خزمەتكردنی هاونیشتمانییان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دوایین پێشهات و هەنگاوەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد وتى"پێویستە هەموو ئەو هێز و لایەنانەی پەرۆشی سەرخستنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان و هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروستن، دژی دواخستنی هەڵبژاردن و دروستكردنی بەربەست لەبەردەم ئەو پڕۆسە گرنگ و دیموكراسییەدا بوەستنەوە".

لەدرێژەی دیدارەكەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا و یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان بەئامانجی كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان و پاراستنی مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد لەچوارچێوەی حكومەتی فیدراڵ جەختیلێكرایەوە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان