کوردستانی
به‌رگری شارستانى هاوڵاتییان له مه‌ترسییه‌ك ئاگادارده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى سلێمانى هاوڵاتییان له مه‌ترسى هه‌وره‌بروسكه و بارانى به‌خوڕ ئاگادار ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، ره‌چاوى ئه‌م رێنماییانه بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكى به‌رگرى شارستانى سلێمانى هاتووه "داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌ین له كاتى هه‌وره‌بروسكه دووربكه‌ونەوە لە پەنجەرە و دەرگا کراوەکانی ماڵ، دوورکەوتنەوە لە شوێنە بەرزەکان و دوورکەوتنەوە لە وەستان لە ژێر دار و تەنیشت درەختەکان دا".
هه‌روه‌ها "دوورکەوتنەوە لە تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، دوورکەوتنەوە لە پلێتە کانزاییەکان،لە کاتی روودانی هەورەبروسکە و هەورە تریشقەدا گەر لە شەقام و گۆڕەپانەکان بوویت راستەوخۆ خۆت بگەیەنە نزیکترین دەرگای باڵەخانەیەک".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو " شۆفێریکردنی لەسەرخۆ و دورکەوتنەوە لە خێرایی، پێویستە دووربکەوینەوە لە ستوونی رووناکی و تاوەرەکانی کارەبا، پۆشینی جلوبەرگی گونجاو".
ع،ه