کوردستانی

له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكاران بڕیارێكى گرنگ درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكاران بڕیارێكى گرنگ درا

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنى تاقیكردنه‌وه‌ى وزاريى پۆلى 12ى ئاماده‌یی له‌ رۆژانى داهاتوو و له‌م وه‌رزى گه‌رمایه‌دا، وەزارەتی کارەبا بڕیاريدا كاره‌باى به‌رده‌وام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین بکات.

هەردوو وەزاره‌تی کارەبا و وه‌زاره‌تى پەروەردە، له‌ دیدارێكدا دابین کردنی کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 ئاماده‌یی تاوتوێكرد.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وەزاره‌تى کارەبا دڵنیایی به‌ وەزارەتی پەروەردە داوه‌ كه‌ لە کاتی ئەزموونەکان ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکەن و چاکسازییەکانی کارەبا لەو کاتەدا رادەگرن و کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە وەزارییەکان دابین دەکرێت.

هەر لە دیداره‌كەدا، دابینکردنی کارەبا بۆ قوتابخانەکان بەتایبەتی لە رێگەی وزەی خۆره‌وه‌ باسی لێوه‌كرا، كه‌ تا ئیستا وەزارەتی پەروەردە 62  قوتابخانەی بە سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر هەیە و ئەم ژمارەیەش زیاد دەکرێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، بڕیارە لە 23-6-2024، تاقیكردنه‌وه‌ى وزاريى پۆلى 12ى ئاماده‌یی له‌ هه‌رێمى كوردستان دەستپێبکات.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان