کوردستانی
قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجە رێگرە له ته‌واوكردنى پرۆژه‌كان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجە رێگرە له به‌رده‌م ته‌واوكردن و كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌كانى شارى كه‌لار له واده‌ى خۆیدا و سه‌رۆكى شاره‌وانیی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت "ناتوانن رۆژ دیاری بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌كانیان، چونكه بودجه‌ى تایبه‌ت به خۆیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه و پشت بە داھات دەبەستین".
ئه‌كره‌م ساڵه‌ح، سه‌رۆكى شاره‌وانیى كه‌لار به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بەھۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانن بڵێن پرۆژەکانیان کەی تەواو دەبێت، چونکە بودجەیەکی تایبەت لەبەردەستدا نییە کە بڵێن ئەوە بودجەی شارەوانییە".
وتشیى "ئەوان پشت بە داھات دەبەستن، یان ئەو پرۆژە وەبەرھێنانەی لە سنوورەکە ئەنجام دەدرێت، ھەندێک جار بەشێوەی خۆبەخشی کاریان پێدەکەن".
پ ح ع